گرافیک 964
بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە
سێ جوتیاری کورد لە سنووری داقوق دەستگیر کران
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ژمارەیەک جوتیاری کورد و جوتیاری بەنەتەوە عەرەب لە سنووری داقوق دووبریندار لە هەردوولا کەوتووەتەوە و سێ جوتیاری کوردیش لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر کراون.
عەقید دەمیراڵ قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، لەگوندی مەنسوری ناوچەی هەفتەغاری سەربەقەزای داقوق، جوتیارێک لەکاتی سەرقاڵی بە رەز و باخەکەیەوە، لەلایەن سێ جوتیاری دیکە هێرشی کراوەتەسەروو دوای دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی، سوپای عێراق ئاگادار کراوەتەوە و چوونەتە شوێنەکە.
وتیشی، بەو پێیەی سنوورەکە لەژێر دەسەڵاتی سوپای عێڕاقدایە، لە دوای دەستگیرکردنی سێ جوتیارە کوردەکە رادەستی پۆلیس کراون و لەئێستادا لێکوڵێنەوە لەسەر شەڕەکە دەستیپێکردووە.
بەپێی زانیاریەکانی 964 ئەو جوتیارەی کە سەرقاڵی رەز و باخەکەی بووە، عەرەبی هاوردەیە و زەویەکەی داگیرکردووە و خاوەنی زەویەکانیش کە لەنەتەوەی کوردن هاتونەتە سەر زەویەکایان ویستویانە رێگری بکەن لەبەکارهێنانی زەویەکانیان بۆ کشتوکاڵ، لەوکاتەدا جوتیارە عەرەبە هاوردەکە کەسوکاری نزیکی ئاگادارکردووەتەوە و هاتونەتە شوێنی زەویەکە و گرژیەکە پەرەی سەندووە و بەهۆیەوە دوو جوتیار لەهەردولا بریندار بوون و دوای گەیشتنی سوپا، سێ جوتیارە کوردەکە دەستگیرکراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی