10 تیمی بەرگریی شارستانی خەریکن
شەش کاتژمێرە گوندی قەرەولا دەسووتێ و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئاگرێک لە گوندی قەرەولا هەڵگیرساوە و شەش کاتژمێرە بەردەوامە، 10 تیمی بەرگریی شارستانی و سێ شۆفڵ خەریكن و هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
كاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 14.7.2024 ئاگر بەر پووش و پاوانی گوندی قەرەولا کەوت، دواتر تەشەنەی کرد و گەیشتە ناو رەزی داری سپیندار و زیانێکی زۆری گەورە بەر داروبارەکانی جوتیارێکی زاخۆ گەیاندووە.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، “بەهۆی گەورەیی قەبارەی ئاگرەکە 10 تیمی بەرگریی شارستانی و سێ شوفڵ و ژمارەیەک لە هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە هەوڵی کۆنتڕوڵکردنی ئاگرەكەدا، بەڵام تا ئێستاش کۆنتروڵ نەکراوە”.
وتیشی، “زیانەکان دیار نین چونکە راستەوخۆ خەریکی کوژانەوەن، بەڵام دیترە كە زیانێکی زۆربەر زەوی داری سپیندارەكانی گوندەكە گەیشتووە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا