35 کیلۆگرام کریستاڵی پێبووە

لە دهۆک تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

964+
میدیا گۆران

تۆمەتبارێک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستگیرکرا و بڕی 35 کلیۆگرام ماددەی هۆشبەری پێبووە لە جۆری کریستاڵ.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتيی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر، رۆژی هەینی 12.7.2024 کەسێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا، کە بڕی 35 کلیۆگرام ماددەی هۆشبەری پێبووە لە جۆری کریستاڵ.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر بە 964ـی وت، دوێنی تۆمەتبارێکی بە رەگەز کوردمان لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستگیرکرد بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.

وتیشی،  ئێستا تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

کەیسێکی ناخهەژێن؛ تاوانبارێکی مادەی هۆشبەر قسە بۆ 964 د...

کەیسێکی ناخهەژێن؛ تاوانبارێکی مادەی هۆشبەر قسە بۆ 964 دەکات