بە گوڕی 3.3 پلەی رێختەر

لە خانەقین بومەلەرزەیەک روویدا

ژووری هەواڵ

لە رۆژهەڵاتی خانەقین، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلەی رێختەر روویدا.

ئەمڕۆ هەینی 12.7.2024، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 3:10 خولەکی پاش نیوەڕۆ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلەی رێختەر لە رۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە روویدا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هاوڵاتییان هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق راشیگەیاند، لە هەر زانیارییەکی نوێ لەبارەی ئەگەری هەبوونی زیان، زانیاری بڵاودەکەنەوە.