بۆ ماوەى هەشت رۆژ

بەشێک لە رێگاى هامڵتۆن دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

بەهۆى قیرتاوکردن، بۆ ماوەى هەشت رۆژ بەشێک لە رێگاى سەرەکى هامڵتۆن دادەخرێت و رێگاى جێگرەوەش بۆ هاتوچۆ دیاریکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی قیرتاوکردنی بەشێک لە رێگای سەرەکی هامڵتۆن (سۆران _ چۆمان ) لە نێوان گەڵاڵە تاکو گوندی رەزان، لە سبەینێ شەممە بۆ ماوەى هەشت رۆژ دادەخرێت.

بەپێى ئاگادارییەکە، سایدى هاتن لە چۆمان بۆ سۆران، لە کاتژمێر 7ـى بەیانى تا 9ـى ئێوارە دادەخرێت، شۆفێرانیش بۆ چوون بۆ سۆران دەتوانن رێگاى گەڵاڵە بۆ کانیەزیل- داروسەلام، بەکاربهێنن.

رونیشکراوەتەوەکە رێگای چون لە سۆران بۆ چۆمان لەهەمان رێڕەوی خۆی ئاسایی دەبێت.

بەشێکی دیكه‌ى رێگای هامڵتۆن لە سنووری چۆمان قیرتاوده...

بەشێکی دیكه‌ى رێگای هامڵتۆن لە سنووری چۆمان قیرتاوده‌كرێت

خۆسرەت سادق، بەڕێوەبەرى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى سۆران بە 964ـى وت،”ئاگادارییەکە وەک داخستن نییەن چوونکە سایدێک هاتن و چوونى تیدا دەکرێت و رێگاى جێگرەوەش بۆ سایدەکەى دیکە هەیە”.

وەک باسى دەکات، هاتوچۆ لەو ماوەیەدا بۆ بارهەڵگرەکان قورس دەبێت، بەڵام چار نییە و رێگەیەکى سەرەکییە.

بەشێکی دیكه‌ى رێگای هامڵتۆن لە سنووری چۆمان قیرتاوده...

بەشێکی دیكه‌ى رێگای هامڵتۆن لە سنووری چۆمان قیرتاوده‌كرێت