لە گەرمیان دەچێتەوە 40 پلە

پاییز هات؛ جەوەکە لەبری فێنک بکات گەرمی دەکاتەوە

شۆڕش قادری

پاییز هات و جەوەکە لەبری فێنک بکات، گەرمی دەکاتەوە، سبەی گەرماکە بەتینتر دەبێ.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 21.9.2026 ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرماش لە هەموو ناوچەکان لە خانەی سییەکاندا دەبێت.

بەڵام بۆ سبەی سێشەممە کەشەکە کەمێک گەرمتر دەبێت و پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە، لە گەرمیان بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت و دەگاتەوە 40 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 36  پلەی سیلیزی

پیرمام: 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 34  پلەی سیلیزی

گەرمیان: 38  پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

سۆران : 33 پلەی سیلیزی