رێکەوتێکی سەیرە

پێش یەک مانگ فیفا زانیویەتی ئیسپانیا و ئینگلتەرا دەگەنە یاری کۆتایی

+964

ژووری هەواڵ

بەشێوەیەکی سەیر مانگێک پێش ئێستا فیفا لە رێی یارییەکی ئەلکترۆنییەوە پێشبینی کردووە هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئینگلتەرا دەگەنە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024.

رۆژی 11ی حوزەیرانی 2024 ریکلامی یاری ئەلکترۆنی (EA SPORTS FC™ Mobile 24 ) بڵاوکراوەتەوە کە فیفا بەرهەمی دەهێنێت، ئەم ئەپدەیتە تایبەتە بە یۆرۆی 2024 لە ناو ریکلامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یاری کۆتایی لە نێوان ئیسپانیا و ئینگلتەرا ئەنجام دەدرێت.

هەرچەندە پێشبینییەکانی بۆ پێش یاری کۆتایی راست نییە، بەڵام ئەوەی یاریی کۆتایی جێی سەرسوڕمانە.

بەپێی ڤیدیۆکە لە یاریی کۆتایی مۆراتا لە خولەکی 66 گۆڵی یەکەم بۆ ئیسپانیا تۆمار دەکات و بێلینگهام لە خولەکی 84 گۆڵی یەکسانبوون بۆ ئینگلتەرا تۆمار دەکات، ئیتر پاش ئەوە دیار نییە ئەنجامەکە چی بەسەردێت.

میرۆ هیوا، کوڕە کوردێکەو سەر لە یارییە ئەلکترۆنییەکان دەردەکات و خۆیشی یاریزانێکی باشی تۆپی پێیە، ئەم تێبینییەی لە رێکلامی یارییەکەدا بەدی کردووەو بۆ 964ی ناردووە.

+964صورة من منصة (شبكة):
سه‌رۆكی فیفا: چیتر له‌ توركیا قبوڵ ناكه‌ین

سه‌رۆكی فیفا: چیتر له‌ توركیا قبوڵ ناكه‌ین