دوو دیمه‌ن له‌كاتى سووتانى ئۆتۆمبێلى ژینگه‌پارێزه‌كه‌ى هه‌ریر... وێنه: 964+
تانكى به‌نزین ته‌قییه‌وه
به‌هۆى رووداوێكه‌وه ئۆتۆمبێلى ژینگه‌پارێزێكی هه‌ریر سووتا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى هه‌ریر ژینگه‌پارێزێك له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تانكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ته‌قییه‌وه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى سووتا و گروپهكانى شاخه‌وانیش كه‌مپینێكیان بۆ رێكخستووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تى.
ژینگه‌پارێزه‌كه ناوى سۆزدار ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له چالاكترین ژینگه‌پارێز و شاخڕهوهكانه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شوێنه جیاوازه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا، سۆزدار به 964ـى وت، له‌به‌ر ده‌رگاى ماڵه‌وه‌یان له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بووه له‌گه‌ڵ بیستنى ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ى سووتاوه.
وتیشی “ته‌قینه‌وه‌كه له تانكى به‌نزینى ئۆتۆمبێله‌كه‌مه‌وه بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى رووداوى سوتانه‌كه‌وه ده‌موچاو و به‌شێكی كه‌مى جه‌سته‌ى سووتاوه.
گروپهكانى شاخه‌وانیش کەمپینێكی كۆكردنه‌وه‌ى هاوکاریان بۆ سۆزدار رێكخستووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن قه‌ره‌بووى زیانه‌كانى پێ بكاته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كه‌مپینه‌كه، داوا له هەموو گروپ و سەنتەر و رێکخراو و کۆمەڵە و ئۆرگانەکانی شاخەوانیی و ژینگەپارێزی لە کوردستان كراوه، دەستی هاوکاری بۆ ئەو هاوكارهیان درێژ بکەین.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سۆزدار ئه‌حمه‌د دڵسۆزێکی سەرسەختی پاراستنی ژینگەیە، هەر یەکێک لە ئێمە دەتوانێ بە بڕێک پارە دەستی هاوکاری بۆ درێژبکات.
كه‌مپینه‌كه ئه‌م ژماره موبایلانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ گه‌یاندنى هاوكارییه‌كانیان:
07504466215
07704466215
07824466215
ژینگه‌دۆست
"نه‌مانهێشتووه تینوویان بێت"
بێ بارانییە و ئاژه‌ڵدۆستانى قه‌ره‌داغى ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان دابین دەكەن
به‌شێكی چیاكه ته‌نیا بزنى نێرینه‌ى لێده‌ژیت
ئاژه‌ڵدۆستانى مه‌خمور ده‌یانه‌وێت بزنى مێینه ببه‌نه چیای قه‌ره‌چوغ و توخم و وه‌چه‌كانى زیاد بكه‌ن
سه‌ر و قاچى كه‌روێشكیان به‌جێهێشتووه و لاشه‌كه‌شیان بردووه
له كوێستانێكی برادۆست راوى به‌كۆمه‌ڵى ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان ده‌كرێت
"با دره‌خت و گوڵ بچێنێت و سه‌یرى فیلمیش بكات"