بەڕێوەبەرایەتییەک وا دەڵێت

لە سلێمانی رێکارەکانی دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون خێرا دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، رێکارەکان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران خێراتر دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.7.2024، هێمن محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کۆبوونەتەوە کە بڕیارە یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران دروستبکات، لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی لێوەرگیراوە کە خێراتر کارەکان راییبکەن.

“بڕیار وایە پاش وەرگرتنی زەوی لە ناوچەی قولەرەسی، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دروست بکرێت”، هێمن محەمەد وای وت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارەوانی سلێمانی، زیاتر لە 15 هەزار دۆنم زەوی لە سلێمانی دابینکراوە بۆئەوەی بەش بەش بکرێت و بدرێت بە فەرمانبەران.

45 یەکەی نیشتەجێبون بێ بەرامبەر دەدرێت بە کەمئەندامان

45 یەکەی نیشتەجێبون بێ بەرامبەر دەدرێت بە کەمئەندامان