هیچ ساڵێک لەهەولێر ئەنجام نەدراوە

هیچ رێوەرەسمێکی تایبەت بە عاشورا لە هەولێر بەڕێوەناچێت

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 17.7.2024، کە دەکاتە رۆژی 10ـی مانگی موحەڕەم، ژمارەیەکی زۆری سەردانیکەری ئێرانی لەرێگای دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دێنە هەولێر و دواتر بەرەو کەربەلا بەڕێدەکەون.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە964ـی وت، “وەکو رێورەسمی فەرمی، هیچ ساڵێک ئەنجامان نەداوە و ئەمساڵیش هیچ پلانێکمان بۆی نییە، بەڵام وەک ئامادەکاری بۆ هاتنی زیارەتکاران ساڵانە چەند شوێنێکی تایبەتیان بۆدادەنێن تاوەکو بەرەو کەربەلا بەڕێدەکەون”.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە964ـی وت، “چەند کۆبۆنەوەیەکمان ئەنجامداوە و ئامادەکاری تەواوکراوە بۆ هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ هەولێر و مانەوەیان تا دەگەنە کەربەلا”.

ئۆمێد خۆشناو لەرێگای نامەیەکی وەتسئاپەوە بە964ـی وت،” هەمووئامادەکاریەک کراوە”.

ساڵانە لەو مانگەدا کە رۆژی محەرەمی تێدەکەوێت، ژمارەیەکی زۆری زیارەتکارانی ئێرانی بەرێگای وشکانی و بەپاسی گەورە لەرێگای حاجی ئۆمەران و هەولێرەوە دەچنە کەربەلا و مانگی رابردوو پارێزگارانی هەرسێ شاری، ورمێ و سنە و کرماشان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و یەکێک لەتەوەرەکان هاتنی زیارەتکاران بوو.

پێداچوونەوە: هاوبەش