ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت

هاوردەکارانی کورد بۆ پێشانگەیەکی میسر بانگهێشت کران

964+

ئەحمەد مستەفا

بازرگان و ئەندامە کوردەکانی، یەكێتی هاوردە و ناردنكاران بانگهێشت كراون بۆ گەورەترین پێشانگای بەرهەم و پێداویستی کشتوکاڵی و پیشەسازی پەینی کیمیایی لە قاهیرەی پایتەختی میسر.

بە گوێرەی بانگهێشتنامەیەكی فەرمی كونسوڵی بازرگانی كونسوڵگەری گشتی كۆماری میسر لە هەرێمی كوردستان، لە رێگەی سەرۆکایەتی گشتیەوە ئەندامانی سەرجەم لقەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک کەرکوک و هەڵەبجەی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتكراون.

بانگهێشتەکە بۆ گەورەترین پێشانگای بەرهەم و پێداویستی کشتوکاڵی و پیشەسازی پەینی کیمیایی یە، كە بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی هەناردەکانی میسر بڕیارە لە 15 تا 17ی مانگی نۆی ئەمساڵ لە قاهیرەی پایتەختی كۆماری میسر بەرێوەبچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.7.2024، مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “پێشانگاكە بوارەکانی بەرهەم و پێداویستی کشتوکاڵی، پیشەسازی پەینی کیمیایی، ئامێری کشتوکاڵی لەخۆ دەگرێت، هاوکات چاوپێکەوتن و یەکترناسین B2B لە نێوان کۆمپانیا میسری و کوردستانیەکاندا رێک دەخرێت”.

سەرۆکی یەکێتییەکە ئاماژەی بەوەکرد، ” تا رۆژی چوارشەممە 17.7.2024 ناونووسینی بەشداران لە یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بەردەوام دەبێت، بەشداربوان میوانداری مانەوەی دوو شەو هۆتیل و تکتی فڕۆکەیان لەسەر پێشانگاکە بۆ دابین کراوە”.

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بەشداری کۆنفرانسی وزەی خاو...

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بەشداری کۆنفرانسی وزەی خاوێن دەکات