شارەوانی سەرپەرشتی کردووە

ژیانەوەی سەیدسادق کورسی و دیوارەکانی کۆڵانێکی رەنگ رێژکرد

964+

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی سەیدسادق و ئەنجومەنی ژیانەوەی شارەکە، دەستیان بە رەنگ کردنی کورسی کۆڵانی مزگەوتی گەورەی شارەکە کرد و بڕیارە هەر کەموکوڕییەکی دیکە هەبێت لە کۆڵانەکەدا ئەوانیش نۆژەن بکرێنەوە.

ماوەیەکە ئەنجومەنی ژیانەوەی سەیدسادق، لە کۆمەڵێک خەڵکی خانەخوێی دانیشتووی قەزای سەیدسادق پێکهێنراوە، ئامانجیان هەر لە ناوەکەیانەوە سەرچاوەی گرتووە، (ژیانەوەی سەیدسادق)، ژمارەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە ئیدارییەکان کردووە.

شارەوانی سەرپەرشتی کارەکانی کردووە، حەمزە محەمەد، سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بە 964ی وت، “دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی کۆڵانی مزگەوتی گەورە، هەنگاوی یەکەم رەنگ کردنی سەرجەم کورسی و شۆستە و دیواری مزگەوتەکە دەبێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش دەستدەکرێت بە هەنگاوەکانی دیکەی نۆژەنکردنەوەی کۆڵانەکە”.

ئەوەشی وت، “دەستخۆشی زۆر لە ستافی ئەنجومەنی ژیانەوە دەکەین، کە ماندوونەناسانە هەستان بە ئەنجامدانی کارەکە”، ئەوەشی وت،”بەهیوای کاری پێکەوەیی زیاترین لەپێناو خزمەتی زیاتری شارەکەمان”.

وێنەی کاری رەنگ کردنی کورسی و دیواری کۆڵانی مزگەوتی گەورە؛