کچێک لە سنووری قەزای چۆمان

زیاتر لە مانگێکە چارەنوسی نادیارە نازانرێت خنکاوە یان ونبووە

964+

توانا نەقی

زیاتر لە مانگێکە گەڕان بەدوای کچێکی تەمەن 14 ساڵدا لە سنووری سۆران بەردەوامە بەرگری شارستانیش دەڵێت، نازانرێت خنکاوە یان ونبووە.

بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ئەوە زیاتر لە مانگێکە مریەم ئیسماعیلی تەمەن 14 ساڵ چارەنوسی نادیارە کە بۆ گەشت روویان لە ناوچەی گەشتیاری ئینێ کردبوو لە قەزای چۆمان، ئێستا بڕیارایان داوە گەڕانی بەکۆمەڵ رابگرن.

دەشڵیت، تا ئێستا چارەنوسی لە نێوان ونبوون و خنکان یەکلایی نەبووەتەوە و تیمەکانیان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کچە.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە لە دوێنێ چوارشەممەوە گەڕانی بەکۆمەڵیان راگرتووە بەڵام بە شێوازی جیاواز گەڕان بەدوای ئەو کەسەدا بەردەوامە بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی.

لە سەرەتای مانگی شەشی رابردووەوە ئەو مێردمنداڵە کەبەمەبەستی گەشت روویان لەو ناوچەیە کردبوو دیارنەماوە و لەوکاتەوە گەڕان بەدوای ئاشکراکردنی چارەنووسی بەردەوام.

ئەمڕۆ سێ رۆژە گەڕان بەدوای چارەنوسی مێردمنداڵەکەی چۆم...

ئەمڕۆ سێ رۆژە گەڕان بەدوای چارەنوسی مێردمنداڵەکەی چۆمان بەردەوامە