عەقید نالی نەوزاد
بەڕێوەبەری نوێی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر دەست بەکار بوو
+964
توانا نەقی
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئاڵوگۆڕی پۆستی بەرێوەبەری بەرگری سارستانی هەولێر کرا و بەڕێوەبەرێکی نوێ لەو شوێنە دەستبەکار بوو.
ئەمڕۆ چوار شەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر نالی نه‌وزاد ره‌فعه‌ت وەک به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌رگریی شارستانی پارێزگای هه‌ولێر دیاری کرا و دەست بە کار بوو.
دەشڵێت، دانانی عەقید نالی لە جێگەی لیوای مافپه‌روه‌ر یادگار ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج کە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر بووە ئێستا ئاڵوگۆڕی پێکراوە.
ئومێد خۆشناو لە ڕێورەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستەکە وتی، ئەوان پشتگیری کارەکانی داهاتووی ئەم بەڕێوەبەرە نوێیە دەکەن و ئەو کارانەشی لە لەکاتی رووداوی نەخوازرا و لافاو پێشتر کراوە بەرزدەنرخێنن.
پارێزگار ئاماژەی بەوەشکرد، به‌شداری کارمەندانی به‌رگریی شارستانی له خووله ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرنگە و ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مرۆییان و باشتر خزمەتکردن و زوو بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان لەکاتی رووداوەکاندا.