ئاوی کەڵەک

مێردمنداڵێك خنكا و تەرمەكەشی دۆزرایەوە


ئەرسەلان عەبدوڵا

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشكرای كرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێك لە ئاوی كەڵەك خنكاوە و تەرمەكەشی دۆزرایەوە.

سەرچاوەكە رایگەیاند، مێردمنداڵێك بە ناوی (ئ. ک) لەدایكبووی 2008، كە قوتابییە و دانیشتووی كەڵەكە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر 12:00 مەلەی كردووە و لە ئاوی كەڵەك خنكاوە، دوای یەك كاتژمێریش لە لایەن تیمەكانی ژێرئاوی خەباتەوە توانراوە تەرمەكەی بدۆزرێتەوە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، تەرمی مێردمنداڵەكە رەوانەی پزیشكی داد كرا.