دیمەنی گەڕان بەدوای مێردمنداڵەکەی چۆمان.وێنە.بەرگری شارستانی سۆران
نازانرێت خنکاوە یان ونبووە
ئەمڕۆ سێ رۆژە گەڕان بەدوای چارەنوسی مێردمنداڵەکەی چۆمان بەردەوامە
توانا نەقی
ماوەی سێ رۆژە مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لە ناوچەیەکی گەشتیاری قەزای چۆمان دیارنەماوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە خنکاوە یان ونبووە.
بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، تا ئێستا چارەنوسی ئەو کچە 14 ساڵە دیار نییە رۆژی هەینی لە ناوچەی گەشتیاری ئینێ لە چۆمان خنکا و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
دەشڵێت، تا ئێستا چارەنوسی لەنێوان ونبون و خنکان یەکلای نەبووەتەوە و تیمەکانیان هەموو هەوڵێک دەدەن لە ڕۆژانی ئایندە بیدۆزنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەین لەکاتی گەشت و سەیران لە قەراغ روبارەکان ئاگاداری منداڵەکانیان بن و دوربکەونە لە مەلەوانی کردن بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەکەیانیان.