یەکێک لە شارەکانی عێراق بەهۆی گەرماوە خۆیان فێنک دەکەنەوە. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
كوردستان چ باسە؟
عێراق دەکوڵێت و لە حەوت پارێزگا پشوو راگەیەندرا
+964
پەری ساڵح
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تا ئاستی کوڵان، حەوت پارێزگای عێراق لە پێناو سەلامەتیی هاوڵاتییان و كارمەندانی فەرمانگەكان پشوویان راگەیاند.
بەیانیی ئەمڕۆ کەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما لە هەشت پارێزگای عێراق کەربەلا، نەجەف، بەسرە، میسان، واست، زیقار، دیوانییە و موسەننا، دەگاتە سەروو 50 پلەی سیلیزی، بەو هۆیەشەوە کەمێک پێش ئێستا لە حەوت پارێزگا سبەی کرایە پشوو.
بە گشتی شەپۆڵێکی گەرما رووی لە ناوچەکانی عێراق و کوردستان کردووە، لە ناوچەکانی هەرێم جگە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تۆزیش ئاسمانی گرتووە.