گەڕان بەردەوامە

منداڵە خنکاوەکەی بێخاڵ بێ سۆراغە

+964

ئاکام غەفور-سۆران

چوار رۆژە گەڕان بە دوای تەرمی ئەو منداڵە دوو ساڵەی لە سەیرانگای بێخاڵ خنکا، بەردەوامە و تا ئێستا نەدۆزراتەوە.

ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە گەلی عەلی بەگ بە دوای تەرمی منداڵەکە دەگەڕێن، ئەوان دەلێن، کارەکە قورسە بەهۆی بچووکیی تەرمەکە و سەختیی ئاوەکە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، قسە بۆ 964 دەکات و دەلێت، چوار رۆژە بەردەوام لە بێخاڵ بە دوای تەرمی منداڵەکەدا دەگەڕێن و  هیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە، “هەرچەندە تەواوی ئاوەکە گەڕاوین و هیچ شوێنێک نەماوە کە بەدوای تەرمەکەدا نەگەڕێین، ئەمڕۆش لە گەلی عەلی بەگ بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێین”.

دەشڵێت، ئێستا دوو حاڵەتی خنکان هەیە لە سنووری سۆران، کە تا ئێستا تەرمەکەیان نەدۆزراوەتەوە، کە هەردووکیان منداڵن، مندالەکەی ئێنێ ئەمڕۆش بە نۆ تیم بەدوایدا دەگەڕێن، کە 39 رۆژوە سۆراغی نییە.

لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا حەوت کەس لە رووبارەکانی سنوری ئیدارەی سۆران خنکاون، کە پێنجیان منداڵن و لەو ژمارەیەشدا سێ منداڵی خنکاو نەخۆشیی بیرکۆلی و ناکامیان هەبووە.

لە سەرەتای ئەمساڵیشدا 14 کەس لە رووبارەکان رزگار کراون کە مەترسی خنکانیان لەسەر بووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كه‌مێك پێش ئێستا مێردمنداڵێكی 13 ساڵان له‌ئاودا خنكا

كه‌مێك پێش ئێستا مێردمنداڵێكی 13 ساڵان له‌ئاودا خنكا