لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم
دوو بڕیاری دیكەش هەیە
داشكانی كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بەردەوام دەبێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، داشکاندن لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران لە ساڵی نوێی خوێندندا بەردەوام دەبێت.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دوای كۆبوونەوەیەكی دوێنێی ئەنجومەنی وەزارەت، كە لە زانكۆی سۆران بەڕێوەچوو، زانکۆکانى کوردستانى راسپارد ئامادەکارى بکەن بۆ ئەوەى هاوشێوەى ساڵانى رابردوو، زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچووانى دوازدەى ئامادەیی لە خوێندنى حکومى بڕەخسێنن، هەروەها بەهەمان رێژەى ساڵانى رابردوو، داشکاندن لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران ئەنجام بدەن.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، بڕیاری داشكان لە كرێی خوێندن لە پێناو پشتیوانیکردنى خوێندکاران و قوتابیان و خانەوادەکانیانە، بۆ ئەوەى پرسى دارایی نەبێتە رێگر لە بەردەم خەونەکانیان.
وەزارەتەكە هەروەها بڕیاری دا، سەرجەم زانکۆکان هیچ بڕە پارەیەک لەبرى پێدانى بەشى ناوخۆیی بە خوێندکاران و قوتابیانی خوێندنى باڵا وەرنەگرن.
خوێندنی باڵا: خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن 17 رۆژ بگەڕێنەوە هەرێم
خوێندنی باڵا
بۆ دانپێدانانی فەرمی
زانکۆی گەرمیان چاوڕێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات
نوسراو بۆ وەزارەت کرا
بۆ شەش پسپۆڕی تەندروستی سلێمانی داوای کورسی خوێندنی کرد
بەشێک لە مامۆستایان پاڵپشتیان دەکەن
قوتابیانی پۆلی 12 لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە
هی مانگی ئازارە