دەکرێت بە دووساید

رێگایەکی سەرەکی هەولێر دادەخرێت

964+

توانا نەقی

لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە رێگایەکی سەرەکی هەولێر کە رێگای گەزنەیە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت و رێگای جێگرەوە بۆ شۆفێران دیاری کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لە رۆژی شەممە رێکەوتی 13.7.2024 رێگای (هەولێر-گەزنە) بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

دەشڵێت، شۆفێران دەتوانن رێگای هەولێر – بەحرکە بۆ گەیشتن بە شەقامی 150 مەتری و 120مەتری بەکاربهێنن.

داخستنەکە بەهۆی دەستپێکردنی پرۆژەی ستراتیژی دووسایدی هەولێر – گەزنە و بەستنەوەی شەقامی سەرەکی 120مەتری بە شەقامی سەرەکی 150 مەتری دەبێت.

بیرتان نەچێ.. هەوڵبدەن رێتان نەکەوێتە گەزنە

بیرتان نەچێ.. هەوڵبدەن رێتان نەکەوێتە گەزنە