ئەگەری داڕمانیان هەیە

فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان: تونێلەکانی بەفر مەترسیین بۆ گەشتیاران

964+

ژووری هەواڵ

فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بۆ سەرجەم شاخەوانان و کۆمپانیا گەشتیارییەکان، داوایان لێدەکات نەچنە سەر کەویە بەفرەکان و لەژێر تونێلە بەفرەکاندا وێنە نەگرن، چونکە “مەترسیدارە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024، فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان، رایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باڵەکایەتی و بەتایبەتیش لەسەر رێگایپڕژێ و کانییەڕەش و گۆمی بێکۆدیان، تا ئێستا کەویە بەفر و تونێلە بەفرێکی زۆر بوونیان ھەیە، مەترسییە بۆسەر ژیانی گەشتیاران و شاخەوانان.

“لە مانگی تەمووزدا کە لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیدا یەکێکە لە مانگە گەرمەکانی ساڵ، ئەو کەویە بەفر و تونێلە بەفرانە شل دەبنەوە و لەھەر ئان و ساتێکدا بۆی ھەیە بەسەریەکدا بڕوخێن و تێک بڕمێن. بۆیە ھەرگیز وێنە لەو شوێنانەدا مەگرن کە دەبێتە ھۆی مەترسی بۆسەر گیانی خۆتان و ھاوڕێکانتان”، فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان وا دەڵێت.

پەیوەندیدار بەم بابەتە، ئەحمەد بەرزان ئەلیکۆ، قایمقامی چۆمان بە 964ـی راگەیاند، هۆشداری دەدات لە چوونی گەشتیاران بۆسەر سەرچاوەی پرۆژەی ئاوی پرژێ و دەڵێت، مەترسی بۆسەر ژیانیان دروستدەکات، چونکە ئەو شوێنە سەختە و گەیشتنی تیمی فریاگوزاری ئاسان نییە.

شوانکاران بەفری کوێستانەکان دادەپۆشن و لە هاوین بەک...

شوانکاران بەفری کوێستانەکان دادەپۆشن و لە هاوین بەکاریدەهێنن