مۆندیالی964

هەڵبژاردەی بەلجیکا بەتەمای چییە؟


سۆما حەکیم زادە

هەڵبژاردەی بەلجیکا تەکنیکێکی سەیر بەکار دێنن لەشوێنی مەشق و راهێنانەکانیاندا.
تەکنیکەکە چییە؟
شوێنی مەشق و راهێنانەکانیان بە پەردەی رەش دادەپۆشن.
هەڵبژاردەی بەلجیکا پێش یارییەکەیان بەرامبەر میسڕ کە 15ی مانگ واتە شەوی دووشەممە کاتژمێر10 بەکاتی کوردستانی خۆمان لە قۆناغی هەڵبژاردنەکاندا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
جا بۆئەوەی تەکنیکەکانیان و سڕەکانیان کە لەکاتی یارییەکەدا ئەنجامی دەدەن ئاشکرا نەبێت و نەکەوێتە بەر زوومی کامێرای رۆژنامە نووسان، ئیتر چواردەوری ئەو یاریگایەی کە مەشق و راهێنانی تێدادەکەن جوان جوان بە پەردەی رەش داپۆشیوە.

ماڵی خۆت توند بگرە و کەس بە دز مەگرە، ئەم پەندە رێک بۆ حاڵی ئێستای هەڵبژاردەی بەلجیکایە.