داخستنی گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی. فۆتۆ: قایمقامیەت
سلێمانی
گۆشتی بەستووی بە نرخی فرێش فرۆشتوە و دوكانەكەی داخرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دوكانێكی گۆشتفرۆشییان داخست، كە پابەندی رێنماییەكان نەبووە و گۆشتی بەستووی بە فرێش فرۆشتووە.
قایمقایەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند گۆتفرۆشی “بەهەشتی شار”ی داخست بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی گۆشتی فرێش.
شۆڕش كەمال، سەرۆكی لیژنەی چواری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بە پەیجی قایمقامیەتی سلێمانیی راگەیاندووە: بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی كاركردن بە گشتی، مەرجەكانی ڤێتێرنەری بە تایبەتی و خاوكردنەوەی گۆشتی بەستوو، هەروەها فرۆشتنی بە نرخی گشتی فرێش، لیژنەكانی قایمقامیەت بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی بەهەشتی شاریان لە گەڕەكی كانی كوردە داخست.
وتیشی: بەپێی رێنماییەكان، ئەوە فێڵی بازرگانییە و بە یاسا سزای بۆ ئەنجامدەرانی دەستنیشان كراوە، بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە خاوەنەكەی رووبەڕوی رێكاری یاسای دەكرێتەوە.