بەغدا ناردى

زیاتر لە 421 ملیار دینار گەیشت و موچە دابەش دەکرێت

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى هەرێم رایگەیاند، بڕى 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى کە بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم خەرج دەکرێت.

بەپێى راگەیەنراوەکە، وەک بەشێک لە شایستەى موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى شارستانى هەرێمى کوردستان، بڕى 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى و ئابورى لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق.

رۆژى 4.7.2024، برى 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار  وەک تەمویلی موچەی مانگی شەش خراوەتەوە هەژماری وەزارەتی دارایی.

ئەو بڕە بۆ موچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.