قایمقامى رواندز بۆ 964:
“پڕۆژه‌ى دروستكردنى به‌نداو له خه‌ره‌ندى رواندز رەتنەکراوەتەوە”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى رواندز ده‌ڵێت، كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى دروستكردنى به‌نداو له خه‌ره‌ندى رواندز (گه‌لى خاڵه‌ڕه‌ش) به‌رده‌وامه و ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا پێداچوونه‌وه به دیزاینه‌كه‌ى ده‌كرێت.
دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى سۆران ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه “هیچ به‌نداوێك له خه‌ره‌ندى رواندز دروست ناكرێت و له‌جێیدا چه‌ند شوێنێك بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو دروستده‌كرێن” ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى ئه‌م قه‌زایه بۆ 964 ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه دروستكردنى به‌ناداوه‌كه ره‌تكرابێته‌وه.
ده‌نگۆكه له سۆشیاڵ میدیاكانى سۆران بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د قادر وتیشی “پێداچوونه‌وه به دیزاینى به‌نداوه‌كه ماناى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه نییه، به‌ڵكو نوێكردنه‌وه‌یه‌تى”.
به‌نداوى خه‌ره‌ندى رواندز وه‌ك یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه له به‌شی خواره‌وه‌ى هاوینه‌هه‌وارى بێخاڵ ده‌ستپێده‌كات و له نزیك گوندى كاولۆكانى سه‌ر به رواندز كۆتایی پێدێت، سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌شی به پله‌ى یه‌كه‌م تاڤگه‌ى بێخاڵ ده‌بێت.
پێشتر، فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گه‌شتوگوزارى سۆران به 964ـى وتبوو، گرفت و كێشه له دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه هه‌بووه بۆیه ده‌ست به دروستكردنى نه‌كراوه، قایمقامى رواندزیش وتبووى “دیزاینى به‌نداوه‌كه ئاماده‌یه و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه دابینكردنى بودجه‌یه بۆ دروستكردنى”.
رواندز
قۆناغى دووه‌مى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ماوه
دواى 10 ساڵ له داخرانى باخچەی گشتی رواندز به رووى هاوڵاتیان كرایه‌وه
قایمقام: كێشه‌كه له شوێنه بازرگانییه‌كانه
هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كه‌مى غازى ماڵان له رواندز ده‌درێت
لە 964ـەوە چیرۆکەکەى بزانە
ناوی گەلی عەلی بەگ لە چییەوە هاتووە؟
گەشتوگوزارى سۆران؛ لە 50 هه‌زار گه‌شتیار نزیکبووینەتەوە