دووانیان له كهركوك
چوار كهس به تۆمهتی “تیرۆر” دهستگیركران
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی چوار كەسی به تۆمەتی “تیرۆر” لە دوو پارێزگاری عێراق راگەیاند.
دەزگاكە ئەمڕۆ دووشەممە 8.7.2024 لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، “بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، مەفرەزەکانی دەزگای دژەتیرۆر زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا دوو تیرۆریستیان لە كەركوك دەستگیر كرد”.
هەروەها ئاشكرایان كرد، “لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق، مەفرەزەکانی دەزگاکە توانیان ئەندامێکی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش دەستگیر بکەن، کە به قاچاخ لە پارێزگای ئەنبار کاری دەکرد، جگە لەوەش كەسێكی دیكە دەستگیر كرا، كە پێشتر لە ریزی تیرۆریستەكان دژی سوپای عێراق لە 2015 شەڕی كردووە”.