لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
بە شێوازی سکۆلارشیپ و پێدانی پارەش بخوێنن
توێژەران و قوتابیان و خوێندکارانی دکتۆرا دەرفەتێکی باشیان بۆ رەخساوە
964+
توانا نەقی
دەرفەتێکی باش بۆ توێژەران و قوتابیان و خوێندکارانى دکتۆرا لە گشت بوارەکان رەخسێندراوە لەلایەن رێکخراوێکی ئەڵمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵە بۆ خۆێندن بەشێوازی سکۆلارشیپ.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، رێکخراوی (DAAD)ـی ئەڵمانی سکۆلارشیپی ساڵانەی خۆی بۆ توێژەران و قوتابیان و خوێندکارانی خوێندنى دکتۆرا راگەیاندووە.
دەشڵێت، سکۆلەرشیپەکە پشتگیری مادی بۆ ماوەى مانەوە و تێچووی گشت خەرجییەکانى توێژینەوەکە لە ئەستۆى خۆى دەگرێت، لەگەڵ پێدانی بڕە پارەیەکی مانگانە لە نێوان 1500 یۆرۆ تا 2500 یۆرۆ.
دوا وادە بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە ڕێکەوتى 30.8.2024 هەروەها پێشکەشکردن لە رێگەى ئەم لینکانەوە دەبێت.