گرافیک 964
1446
ئەمڕۆ سەری ساڵی کۆچییە
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ سەری ساڵی کۆچیە و موسڵمانان لە جیهاندا ئەم رۆژە بەرزدەنرخێنن و لە بەشێک لە ناوچەکان ئاهەنگیش دەگێڕدرێت.
سەری ساڵی کۆچی لە رۆژی کۆچی پێغەمبەری ئیسلامەوە لە مەکەوە بۆ مەدینە دەست پێدەکات، بهپێی ساڵنامهی كۆچی ئهمڕۆ یهكی موحهڕهمی ساڵی كۆچییه و یهكهمین رۆژی دهستپێكی ساڵێ نوێی 1446ـە.
سەری ساڵی کۆچی لەلای موسڵمانان پیرۆزی هەیە، چونکە پێغەمبەری ئیسلام لەو رۆژەدا کۆچی کرد بۆ شاری یەثریب کە بە مەدینە ناودەهێنراو قۆناغێکی نوێی دەوڵەتی ئیسلامی دەستی پێکرد.
لە هەرێمی کودستاندا لە زۆرێک لە ناوچەکان و مزگەوتەکان و شوێنە ئاینییەکانیش لە مانگی موحەڕەمدا ئەو یادە بە دەفژەنین و وتنەوەی سرودی ئاینی بەرز رادەگیرێت.
هەموو ساڵێکیش لە رۆژی 1ـی موحەڕەم کە سەری ساڵی کۆچیە دەکرێط بە پشووی فەرمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.