کیلۆی چوار هەزارە

جارێکی دیکە نرخی مریشک بەرزبووەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

نرخی مریشک جارێکی دیکە بەرزبووەتەوە و ئێستا لە دوکانەکاندا هەر کیلۆیەکی بە چوار هەزار دینارە و سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان دەڵێت، ئەو نرخەی ئێستا نرخی گونجاوی مریشک خۆیەتی.

نازم جاف وتەبێژی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، نرخی کیلۆی مریشک ئێستا نزیکەی سێ هەزار و 200 دینارە لە کێڵگە پەلەوەریەکان، هۆکاری بەرزی نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زیانانەی بەر خاوەن کێڵگەکان دەکەون.

باسی لەوەکرد، لەم ساتەدا بەهۆی گەرماوە هەریەکە لە نەخۆشی ئابی و نیوکاسل و گامبۆرۆ لەناو مریشکدا بڵاوبووەتەوە و رێژەی مرداربوونەوە زۆرە و زۆر دەکەوێت لەسەر خاوەن کێڵگەکان.

رەوف عەبدوڵا مریشک فرۆش بە 964ـی وت، ئێستا نرخی کیلۆی مریشک بە چوار هەزار دینار دەفرۆشرێت لە دوکانەکان بە هاوڵاتیان، چەند رۆژێکە نزیکەی هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەیی و هەر مریشکێکیش بە هەزار دینار سەر دەبڕدرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نرخی مریشک بەرز بووەوە و رەوانەی دەرەوەی هەرێم دەکرێت

نرخی مریشک بەرز بووەوە و رەوانەی دەرەوەی هەرێم دەکرێت