بەناوى ئاسایشەوە داواى کارى نەشیاوى لە کەسێک کردبوو

پۆلیس راپەڕین تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد

وریا فەتاح

پۆلیسى راپەڕین دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە بە ناوى ئاسایش و پۆلیسەوە هەڕەشەى لە کەسێک کردبوو و داواى کارى نەشیاوى لێکردبوو.

پۆلیسى راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، رۆژى 2.7.2024،هاووڵاتیەك  سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی کرد بە مەبەستی تۆمار کردنی سکاڵا کە بە ووتەی خۆی لە لایەن کەسێکی  نەناسراو کە خۆی بە کارمەندی پۆلیس و ئاسایش ناساندووە و هەڕەشەی لێکردووە و داوای کاری نەشیاو لێ کردووە.

وەک پۆلیس باسى دەکات، دواى کردنەوەى پەڕاوى لێکۆڵینەوە بە بڕیارى دادوەر تۆنرا بە هاوکارى نوسینگەى نەهێشتنى تاوانى پشدەر، تۆمەتبار ( أ. م. ب) دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەید بگیرێت.

لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانى بە تاوانەکەیدا ناوە، هەر بۆیە تۆمەتبار بەپێى مادەى 430 لە یاساى سزادانى عێراق، بە بڕیارى دادوەر راگیراوە.