مەسعود پزیشکیان دەڵێت، "لەگەڵ موجتەبا خامنەیی دانیشتم، کەسێکی سادە و خاکەڕایە".
مەسعود پزیشکیان:
لەگەڵ موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆبوومەوە
شۆڕش قادری
مەسعود پزیشکیان دەڵێت، “لەگەڵ موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆبوومەوە”.
میدیای فەرمی ئێران لەزاری مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری وڵاتەکە بڵاویکردەوە، لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ موجتەبا خامنەیی رابەر کۆبووەتەوە و کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە.
پزیشکیان لەبری ئەوەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات، باسی خاکەڕایی و مێهرەبانی موجتەبا خامنەیی کردووە.
لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە 28.2.2026 دەستیانپێکرد، موجتەبا خامنەیی لەناو ماڵەکەی خۆیاندا لە تاران بەسەختی برینداربوو، لەکاتێکدا هاوسەرەکەی و باوکی و چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەیان کوژران، لەو کاتەشەوە تا ئێستا نە بەدەنگ و نە بەڕەنگ دەرنەکەوتووە.