هەڵمەتەکە دەستیپێکردووە

بازاڕى رانیە لە زێدەڕۆیى بەردەم دوکانەکان پاکدەکرێتەوە

964+

ژێوار خدر

ماوەی چەند رۆژیکە بەشی پۆلیسی شارەوانی راپەڕین، هەڵمەتێکی لابردنی زێدەڕۆییەکانى ناو بازاڕی رانیەی دەستپێکردووە و ناو بازاڕ لەو عەرەبانە و دەستگێڕانە پاک دەکەنەوە کە لە بەردەم دوکانەکاندا راگیراون.

رابەرحەسەن وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ی وت، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و جوان کردنی سیمای شاردا هەڵمەتەکەیان دەست پێکردووە.

وەک باسى دەکات، تەنیا لەناو بازاڕی رانیەدا تیمەکانیان رێگری لەو عەرەبانە و دەستگێڕانە دەکەن کە لە بەردەمی دوکانەکان رادەگیرێن و قەرەباڵغی لەناو بازاڕکە دروست دەکەن.

روونیشیکردەوە، هەڵمەتەکە جارێ بەردەوامی دەبێت.

ئەوە لە کاتیکدایە، رۆژانى هەینى لە ناو بازاڕى رانیە و بەردەم مزگەوتى گەورەى شارەکە، رێگە بە دەستگێڕەکان و خاوەن عەرەبانەکاندراوە کەلوپەلەکانیان بفرۆشن.

ئەوەى لە جەژندا دروستیان کرد لە دواى جەژن رووخێنرا

ئەوەى لە جەژندا دروستیان کرد لە دواى جەژن رووخێنرا