بۆ گه‌شت و سه‌یران هاتبوو

له‌ ئاوى زێی بچووک هاوڵاتییه‌ك لە خنکان  رزگار كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەرگری شارستانی کۆیە ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌كیان له‌ خنكان رزگار كردووه‌ كه‌ بۆ گه‌شت و سه‌یران هاتبووه‌ سه‌ر زێی ؤ، به‌ڵام مه‌له‌وانى كردبوو.

رووداوى رزگاركردنه‌كه‌ له‌كاتژمێر 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ سنوورى گوندى بۆگدى ناحیه‌ى ئاشتى سه‌ر به‌ قه‌زاى كۆیه‌، بووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌كه‌ ویستوویه‌تى مه‌له‌وانى بكات و نه‌شاره‌زا بووه‌ له‌ مه‌له‌كردن، تیمه‌كانى مه‌له‌وانى زوو وه‌فریاى كه‌وتوون و له‌ خنكان رزگاریان كردووه‌.

بەپێی ئەو ئامارەی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بەرگری شارستانی هەرێم بە 964ـی دابوو، ئه‌مساڵ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان 40 هاوڵاتی خنکاون زۆرینەی ئەو خنكاویشن هاوڵاتیی کورد بوونه‌.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، خنكانى ئه‌و 40 هاوڵاتییه‌ لە ماوەی نزیکەی شەش مانگی ئەمساڵه‌و حاڵەتەکانیش لە سەرجەم پارێزگاکان تۆمار کراون.

داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد، نزیکی چەم و رووبارەکان نەکەون و ئەگەر مەلەکردن نەزانن نەچنە بۆ مەلەکردن لە دەریاچەکاندا.

هه‌ر به‌پێی ئەو ئامارانەی به‌رگرى شارستانى هه‌رێم بۆ ساڵی رابردوو به‌ 964 داوه‌، لەماوه‌ى ساڵى رابردوودا زیاتر لە 100 کەس خنکابوون.