لە فڕۆکەخانە دەدرێت

بانکی ناوەندی رێکاری نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

بانکی ناوەندی عێراق هەندێک رێکاری نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی رایگەیاند و دەڵێت، لەمەودوا گەشتیاران دەتوانن لە پەنجەرەکانی کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان و بانکەکانی نێو فڕۆکەخانەکانەوە دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.7.2024، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی ئەوەی گەشتیارانی راستەقینە دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن، لە پەنجەرەکانی کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان و بانکەکانی نێو فڕۆکەخانەکانەوە دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێت بە گەشتیاران.

ئەم رێکارە نوێیە لە 14ـی ئەم مانگەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە گوێرەی رێکارە نوێیەکە، گەشتیاران پێش گەشتەکەیان سەردانی پەنجەرەکانی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانک و کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان دەکات و پسوڵەیەکی پێدەدەن و لە فڕۆکەخانەکان لە پەنجەرەی ئەو کۆمپانیا و بانکانە دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی وەربگرن.

بانکی ناوەندی کەمتر لە پێنج ملیۆن دۆلاری بە کاش خستە با...

بانکی ناوەندی کەمتر لە پێنج ملیۆن دۆلاری بە کاش خستە بازاڕەوە