گرافیکی 964
لە سنووری کەرکوک
بەهۆی شکانی دارماسیحەیەکەوە منداڵێک گیانی لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
کچێکی تەمەن 10 ساڵ بەهۆی شکانی دارماسیحەکەی دەستی و چوونی بە قوڕگیدا لە گوندێکی ناحیەی زاب گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024 لەگوندی سەباغیە سەر بە ناحیەی زاب لە باشوری کەرکوک کچێکی تەمەن 10 ساڵ یارمەتی دایکی داوە بۆ سڕینەوەی ناوماڵەکەیان دار ماسیحەکەی دەستی شکاوە و چووە بە قوڕگیا و دەست بەجێ گیانی لە دەستداوە
عەلی فەلاح عوبەیدی موختاری گوندی سەباغیە بە 964ـی وت، ئەو منداڵە یارمەتی دایکی داوە و زۆر بەپەلە کاری کردووە دارەکەی دەستی شکاوە و چووە بە قوڕگیدا یەکسەر گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئەو منداڵە یەکێک بووە لە منداڵە زیرەکەکانی پۆلی چواری سەرەتایی و یەکەمی سەر پۆلەکەی بووە، دەشڵێت، تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی ناحیەکە کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی