لە سەرچنار

گۆڕەرێکی کارەبا چاککرا کە ببوە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی چاکسازی لە سیستەمێکی دابەشکردنی کارەبادا کرد و دەڵێت، مەترسی هەبوو لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و کارمەندەکانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 2.7.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، تیمەکانی هۆبەی کێبڵات هەستاون بە گۆڕینی “رینگ مەین یونت”ـی سەر فیدەری 75ـی سەرچنار، “کە پێشتر مەترسی بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان بەگشتی و کارمەندانی چاکسازی بەتایبەتی دروستکردبوو”.

رینگ مەین یونت، لە سیستەمێکی دابەشکردنی کارەبا پێکدێت کە بەکاردەهێنرێت بۆ دابەشکردنی هێزی ڤۆڵتیەی مامناوەند.

سیستەمەکە بەکارد‌ێت بۆ دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی سەرچنار.