لیتری بە 750 دینارە

شۆفێرەکانی تەق تەق بچنە بەنزینخانە و حکومییەکە دابەشدەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

لە ئاگاداری نامەیەکدا، تاقانە بەنزینخانە حکومییەکەی تەق تەق دەڵێت، “ئەمڕۆ بە نزخی فەڕمی لە سنووری تەق تەق بەنزینی حکومی دابەشدەکەن”.

بەنزینخانەکە ناوی، بڕیاری حکومییە بە گوێرەی راگەیەندراوەکە بێت بۆ هەر لیترێک 750 دینار هەژماردەکرێ.

بەنزینخانەکە لە ئاگاداری نامەکەدا دەڵێت، “لەژێر چاودێری لیژنەی سامانە سرووشتیەکان بەنزینەکە دابەش دەکرێت، ئەوەش پاش تاقیکردنەوە لە تاقیگەی ناوەندی، وە کوالێتییەکی زۆر باشی هەیە”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەنزینی پاڵپشتیکراوی بە نرخی 750 دینار بۆ هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل لە ژمارەیەک ناوچە دابیندەکات،  لەگەڵ ئەوەشدا “لە ئێران، ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە” بەنزینی بازرگانی بوونی هەیە.

بەهۆی بەرزی خواست و نەبوونی بەنزینی رکابەر”حکومی”ش لە هەندێک ناوچە، بەنزینی بازرگانی نرخەکەی بەرزبووەتەوە،  بە نموونە لە سلێمانی  (نۆرماڵ بە 850 دینار، موحەسەن 1000 هەزار 50 دینار و سۆپەر بە هەزار و 200 دینار) لە بەنزینخانەکان دەفرۆشرێن.

عێراق بەنزینی سوپەر بەرهەم دەهێنێت

عێراق بەنزینی سوپەر بەرهەم دەهێنێت