200 هەزار دەنگی تر دەیکرد بە سەرۆک

شەش رۆژی دیکە دەردەکەوێت کێ سەرۆکی ئێرانە

964+

ژووری هەواڵ

ئەگەر مەسعود پزیشکیان 200 هەزار دەنگی تری بەدەست بهێنابا ئەوا دەبووە سەرۆکی ئێران، بەڵام نەگەیشت بەو ژمارەیەو دەبێت رۆژی هەینی داهاتوو گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت، دوو رکابەرەکەش پزیشکیان و جەلیلین.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەڵێت رێژەی بەشداریکردنی خەڵک 40% بووە، لەناو ئەوانەدا مەسعود پزیشکیان زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەڵام بەو حاڵەش گەیشتووەتە 42.6ی دەنگەکان، بەڵام سەرۆک دەبێت لانی کەم پەنجا کۆ یەکی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

نزیکترین رکابەری سەعید جەلیلییە، ئەمیان 38.8ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بۆیە رۆژی هەینی 05.07.2024 دەنگدان یەکلایی دەکاتەوە ئاخۆ پزیشکیان سەرۆکی داهاتووی ئێرانە یاخود جەلیلی.

لەسەر کاغەز دەرفەتی جەلیلی زیاترە، چونکە دوو کاندیدە دەرنەچووەکەی تر (محەمەد باقر قالیباف، مستەفا پوور محەمەدی) هەردووکیان نەریتخوازن، ئەگەر دەنگەکانی ئەم دوو کاندیدە بچن بۆ جەلیلی، ئەوا زیاتر لە 55%ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.

بەڵام ئەگەر لەگەڕی دووەم رێژەی بەشداریکردن زۆر بێت و لایەنگرانی ریفۆرمخوازەکان بە ژمارەی زیاتر بچن بۆ دەنگدان ئەوا چانسی پزیشکیان زیاتر دەبێت.

ئەمە وردەکاری ژمارەو رێژەی دەنگەکانە:

+964صورة من منصة (شبكة):
لە ئێران پڕۆسەى دەنگدان درێژکرایەوە

لە ئێران پڕۆسەى دەنگدان درێژکرایەوە