“یانه‌ی خانه‌قین له قه‌ل و له كۆتریش بووه”
964+
زینوێ حه‌سه‌ن
یانەی وەرزشی خانەقین بەدەست پەراوێزخستن و نەبوونی پشتیوانییەوە ده‌ناڵێنێت، راهێنه‌ری تۆپی پێی یانه‌كه ئاشكرای ده‌كات، له پێكهاته‌ی ئێستای تیپه‌كه‌یدا ته‌نیا دوو یاریزانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی هه‌یه.
یانەی وەرزشی خانەقین گلەیی لە پەراوێزخستن و بێ پشتیوانی یانه‌كه‌ی ده‌كات، به تایبه‌تی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
حوسێن شێرزاد، سەرۆکی پێشووی یانەی خانەقین به تۆڕی 964ـی وت، یانەکەیان شوێنی پێگه‌یاندنی بەهرەمه‌ندی وەرزشیی خانه‌قین و دیاله بووه، ده‌یان یاریزانی ئاستبه‌رزی له یارییه جۆراوجۆره‌كاندا پێگه‌یاندووه.
وتیشی, “ئێمە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەنجام و دەستکەوتی وەرزشی گەورەمان بەدەستهێناوە، بۆیه ئێستا رەخنەمان لە نەبوونی پشتیوانی و پەراوێزخستنی یانه‌كه‌مان له لایه‌ن وەزارەتی وەرزش و لاوان و لایەنە بەرپرسەکانی خانەقین هه‌یه”.
یانه‌كه له ساڵی 1975 دامه‌زراوه، به‌ڵام سه‌رۆكی پێشووی یانه‌كه ده‌ڵێت، یاریگه‌یەکی ئاسایی تۆپی پێیان نییە، کە شیاوی میوانداریکردنی تیپه میوانه‌كان و خوله‌كان بێت.
“سەرەڕای کەمتەرخەمی و نەبوونی پشتیوانی، ئێمە ئامادەبوونێکی بەرچاومان له خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی كوردستان و عێراق هه‌یه، به تایبه‌تی له تۆپی پێ، باسکە و هونه‌ره جه‌نگییه‌كان، هه‌روه‌ها تیپی كوڕان و كچانیشمان هه‌بووه”، حوسێن شێرزاد وا ده‌ڵێت.
تۆڕی 964 په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی ئێستای یانه‌ی خانه‌قینه‌وه كرد، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌نه‌بوو قسه بكات.
یانه‌ی خانه‌قین پێشتر له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه مینحه‌ی پێده‌درا و پاڵپشتیی ده‌كرا، بەڵام ئێستا بەهۆی قه‌یرانی ئابووری و بارودۆخی ئاسایشی شاره‌كه هاوكارییه‌كان وه‌ستاون.
خەلیل زەهاوی، راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی خانه‌قین، به تۆڕی 964ـی وت، لە دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە، بارودۆخی یانه‌كه‌مان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، بەهۆی دابیننەکردنی پێداویستی و مووچەی یاریزانانیشه‌وه، ماوەی چەند مانگێکە به‌شێكی زۆری یاریزانه‌كان یانه‌كه‌یان جێهێشتووه، ئێستا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌دا ته‌نیا دوو یاریزانی خه‌ڵكی شاره‌كه ئاماده‌ییان هه‌یه.
خه‌لیل زه‌هاوی، كه ماوه‌ی 37 ساڵه وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر له‌م یانه‌یه‌دا خزمه‌ت ده‌كات، ده‌ڵێت، “ئێستا یانه‌ی خانه‌قین له‌و شاره‌ی كه زۆرینەی کوردنشینن، وه‌ك یانه‌یه‌كی بیانی ده‌بینرێت، ئێمه پشتگوێخراوین، نە حکومەتی هەرێم و نە حکومەتی عێراق گوێ بۆ داواكاری و پێداویستییه‌كانمان ناگرن، ئه‌وه‌ی یارمه‌تیداوین و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین كردووین، مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه له خانه‌قین.
زه‌هاوی دڵگرانه به‌وه‌ی كاتێك له یاریگه‌ی شه‌هید حوسێن مه‌نسووڕ یاریی ده‌كه‌ن، وه‌ك ساڵانی پێشوو نییه و جه‌ماوه‌رێكی كه‌م دێنه یاریگه و تیپه‌كه‌یان پشتیوانی زۆر كه‌مبووته‌وه.
تۆڕی 964 پەیوەندیی به یاریزان “شۆخا شوان” كرد، كه یه‌كێكه له یاریزانه‌كانی یانه‌كه، به‌ڵام ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات.
یانه‌ی خانه‌قین له ئاستی تۆپی پێی هه‌رێمی كوردستان له خولی یانه پله یه‌كه‌كان به‌شداره، ئێستاش له ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا له پله‌ی 15ـی ریزبه‌ندییه و ته‌نیا هه‌شت خاڵی هه‌یه.