بۆ دابینكردنی كارەبا

حكومەتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكەی ئەحمەد ئیسماعیل كرد

+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای “ماس” بکات بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ “ناوچەی باکوور” بە تایبەتی و سیستمی كارەبای نیشتمانی بە گشتی.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا هەواڵەكەی راگەیاندووە، كە کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە:

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: لە بواری بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی کەرتی کارەبا و پاشەکەوتکردنی وزە، گرێبەستێک لەلایەن وەزارەتی کارەباوە پەسەندکرا لەگەڵ (کۆمپانیای ماس هۆڵدینگ) بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ ناوچەی باکوور بە تایبەتی و بۆ سیستمی نیشتمانی بەگشتی، ئەمەش بەهۆی پێویستی زۆر لە هاویندا و پێویستی سیستمی کارەبا، بەپێی توانای دارایی و گرێبەستەكەش بۆ ماوەی سێ مانگە.

راگەیاندراوەكە زانیاریی دیكەی ئاشكرا نەكردووە و بە شێوەیەكی دیاریكراویش ئاماژە بەوە نەداوە “ناوچەی باكوور” مەبەستیان چ شوێنێكە.

کۆمپانیای ماس هۆڵدینگ خاوەندارییەتییەکەی بۆ سەرمایەداری ناوداری کورد و شاری هەولێر ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلی دەگەڕێتەوە و کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان چەند وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای بونیادناوە.

کارەبای راپەڕین رێنمایی دەداتە ئەو شوێنانەی کارەبای س...

کارەبای راپەڕین رێنمایی دەداتە ئەو شوێنانەی کارەبای سۆلار دادەنێن