له رانیه
ده‌ستبه‌سه‌ر تۆن و نیوێك سه‌روپێدا گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قائیمقامیەتی قەزای رانیە ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕى هه‌زار و 500 کیلۆگرام سەروپێدا گرتووه و هه‌ر ئه‌مڕۆش تەلەفیان كرد.
لیژنەكانى قائمقامیەت بە هاوبەشی بەشی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین رێگریان لە گواستنەوەی ئه‌و بڕه سەروپێیه كردووه، کە خاوەنەکەی دەیویست بە شێوەی نایاسایی و دوور لە رێنمایی تەندروستی و ڤێتێرنەری، بیگوازێتەوە بۆ خواروی عێراق.
له‌گه‌ڵ سهروپێیهكان كه‌مێك چەوری ئاژەڵی گەورەشی له‌گه‌ڵدا بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دواى پشکنین بۆیان دەرکەوتووه کە شیاوی خواردن نییە و لە کەشوهەوای جێگیردا نەگواستراوەتەوە، بۆیه سەرجەمیان تەلەف کردووه و رێکاری یاساییشیان له بەرامبەر خاوەنەکەیدا گرتووەتە بەر .