ئێران و ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسەی هەیە
لێکتێگەشتنی ئەمریکا و ئێران نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ، لێکتێگەیشتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران هەیە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی رێککەوتنی کۆتایی.
وەک باسی دەکەن، زۆربەی بڕگەکانی لێکتیگەیشتەنەکە لە خولەکانی پێشووی دانوستانەکاندا یەکلایی کراوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەقی لێکتێگەیشتنەکە نزیکە لە تەواوبوون، زۆربەی بڕگەکانی لێکتیگەیشتەنەکە لە خولەکانی پێشووی دانوستانەکاندا یەکلایی کراوەتەوە، بەڵام لایەنی ئەمریکی لە کاتی دانوستانەکاندا داواکاریی زیاتری هەبوو.
وەزارەتەکە باسی لەوەکردووە، دەسەڵاتدارانی باڵای ئێران پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدەن، پێداچوونەوە بە هەموو بڕگەکانی لێکتێگەیشتنەکە دەکەن، لە کاتی خۆیشیدا هەڵوێستی فەرمی ڕادەگەیەنین.
لەبارەی کات و وادەی واژۆکردنی رێککەوتنەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران نوسیوویەتی، ئەو قسانەی لەبارەی کات و شوێنی واژۆکردنی رێککەوتنەکە دەکرێت، تەنیا قسەی میدیان.