سیسەم و رۆزماری

شەقامی 40 مەتری هەولێر بە دار دەڕازێندرێتەوە

964+

توانا نەقی

بەشێکی شەقامی 40 مەتری بە دار سیسەم و رۆزماری دەڕازێندرێتەوە و بە هەردووکیان نزیکەی 600 داریان لێ چاندووە.

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی رەشەباوە چەند دار تەزبیحێکی ئەو شەقامە شکان ئێستا لە بری ئەو دارانە 150 دار سیسەمیان چاندووە.

دەشڵێت، چاندنەکە دەکەوێتە شەقامی 40 مەتری تەنیشت پارکی سامی عەبدولرەحمان هۆتێل رۆتانا، شەقامەکە لە داهاتوودا زۆر جوانتر دەردەکەوێت بە چاندنی ئەو جۆرە دارانە.

ئااژەی بەوەشکردووە هەر لەونزیکانە و لە شەقامی موسڵ لە قۆناغێ دووەم زیاتر لە 450 رۆزماری چاندرا بە ئامانجی زیاتر رازاندنەوەی شەقامەکە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، بۆ زیاتر کردنی رێژەی سەوزایی و پاراستنیان لە وەرزی هاوین لە ئێستادا سیستمی تەنکەری ئاودان کەوتووەتە سەر کار و ئاوی پێویست بۆ دارەکان دابین دەکرێت.