بەشە ناوخۆییەکان پاکنەکراونەتەوە

لە زانکۆی سلێمانی دەستپێکردنی دەوامی خوێندن دواخرا

964+

ئەحمەد مستەفا

زانکۆی سلێمانی دەڵێت، تەندەری پاککردنەوەی بەشی ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی نەگەڕاوەتەوە بۆیە دەوامی خوێندن لە ئەمڕۆ 28.9.2024، بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

زانکۆکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ شەممە، ئەو هەواڵەی بە خوێندکارەکانی راگەیاندووە، بەبێ ئەوەی کاتی دەستپێکردنی دەوامیان ئاشکرابکات.

زانکۆکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەینەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ وابڕیاربوو وەرزی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە 28ی ئەیلوول بەفەرمی دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن‌ و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت.

زانکۆکە ساڵانە لە نێوان هەشت بۆ 10 هەزار خوێندکاری هەیە، هەروەها زیاتر لە چوار هەزار خوێندکاری نوێ بۆ قۆناغی یەک وەردەگرێ کە نیوەی خوێندکارەکان ماڵیان لە دەرەوەی شارە، ئەوانیش دەچنە بەشە ناوخۆییەکانی سەر بە زانکۆی سلێمانی.

28ـى ئەم مانگە ساڵى نوێى خوێندن لە زانکۆى سلیمانى دەستپ...

28ـى ئەم مانگە ساڵى نوێى خوێندن لە زانکۆى سلیمانى دەستپێدەکات

زانکۆی سلێمانی پڕۆژەیەکی بۆ تۆمارکردنی بەشە ناوخۆییەک...

زانکۆی سلێمانی پڕۆژەیەکی بۆ تۆمارکردنی بەشە ناوخۆییەکان بەشێوەی ئەلکترۆنی راگەیەند