ناوخۆ راسپێردراوه په‌له بكات
عێراق بڕیاریدا ده‌رگا بۆ هاوڵاتیانى لوبنان بخاته سه‌رپشت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا، ده‌رگاى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوڵاتیانى لوبنان بخاته سه‌رپشت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوڵاتییه‌كی لوبنانى خواستى هاتنه ناو عێراقی هه‌بێت.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه سودانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى راسپاردووه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ى له‌وبنان له به‌غدا دروست بكات بۆ رێگه‌دان به‌و هاوڵاتیانه‌ى ده‌یانه‌وێت بێنه ناو وڵاته‌كه‌ى.
دواشی كردووه، بە زوویی به‌ڵگه‌نامه بۆ سه‌فه‌ركردنى ئه‌و هاوڵاتییه لوبنانیانه دروست بکەن کە پاسپۆرتیان نییه،ده‌شڵێت “ئه‌م بڕیاره‌یان وه‌ك پاڵپشتى و هاوكارى عێراقه بۆ وڵاتى لوبنان و گه‌له‌كه‌ى به‌تایبه‌تیش له‌و بارودۆخه دواره‌ى ئێستا ئه‌م وڵاته له‌ناویدایه”.