لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و تەقەی لێکراوە

لەناحیەی بەستۆرەی هەولێر هاوڵاتیەک کوژرا

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

کەمێک لەمەوبەر لەناحیەی بەستۆرەی قەزای پیرمام کەسێک لەلایەن خزمێکی نزیکی خۆیەوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا.

چەند شایتەحاڵێک لەنزیک شوێنی رووداوەکە بە 964یان وت،” بکوژەکە هەڵاتووە و پێشتریش کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبووە، بەقسەی شایتەحاڵەکان هەردوولا خزمی نزیکی یەکترن.

کوژراوەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری جی ئیم سی دابووە و دوای تەقەکردن لێی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئەو کەسەی کوژراوە ناوی ( ن، ع)ـەو تەمەنی 33 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی کۆڕێیە و پیشەی پێشمەرگەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێ کەس لە سەردەشت کوژران

سێ کەس لە سەردەشت کوژران