له په‌رستگاى لالش به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بۆ جه‌ژنى (جمایی) هه‌رچی فه‌رمانبه‌رى ئێزدییه مۆڵه‌تى فه‌رمى 7 رۆژی پێده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئێزدییه‌كان خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنن بۆ پێشوازى له جه‌ژنى (جمایی) كه بڕیاره له 6.10.2024 تاوه‌كو 13.10.2024 له‌په‌رستگاى لالش به‌ڕێوه بچێت.
بۆ ئاماده‌كارى ئه‌م جه‌ژنه له زۆربه‌ى ناوچه ئێزدی نشینه‌كان ده‌ستكراوه بۆ نۆژه‌نكردن و پاككردنه‌وه‌ى مه‌زار و شوێنه ئایینییه‌كان، له‌وانه‌ش تاوه‌كو ئێستا گومبەزی کچک لالش (شێخادی) لە سەرێکانی کۆلکا لە سەردەشتی چیای شنگال، گومبەزی مەهمەڕەشان لە قیبلەی شنگال و شێشمس لە نزیکی شەرەفەدین پاككراونه‌ته‌وه.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌بەرى ناحیه‌ى خانكێ، كه زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى ئێزدی نشینه به 964ـى راگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌م جه‌ژنه له‌سه‌ره‌تاى وه‌رزى پاییز ده‌ستیپێكردووه كه هه‌فتانه له رۆژانى هه‌ینى و شه‌ممه كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
وتیشی “حكومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تى فه‌رمى بۆ ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى ئێزدی په‌سه‌ندكردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له جه‌ژنى (جمایی) دا بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له رۆژى 6.10.2024 ـه‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك، هه‌رچی ژن، پیاو، منداڵ و پیرانی ئێزدی هه‌یه بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە روو لە په‌رستگاى لالش ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌چوونى جه‌ژنه‌كیان.