لە سنووری سیدەکان

پرۆژەی ئاوی کانیەڕەش بە فەرمی کرایەوە

+964

توانا نەقی

پرۆژەی ئاوی ناحیەی کانیەڕەش لە سنووری قەزای سیدەکان دوای شەش مانگ تەواو بوو دوێنێ کرایەوە و گرفتی ئاوی ئەو ناوچەیە چارەسەر دەکات.

ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە، ئەو پرۆژەیە گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بە ناحیەکە و چەند گوندێکی دەورووبەری و لەمەودوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان نامێنێت.

پرۆژەکە بە تێچووی یەک ملیار و 13 ملیۆن و 238 هەزار و 500 دیمار لەلایەن کۆمپانیای وێڵس ئۆیڵ جێبەجێکراوە.

پرۆژەی ئاوەکەی کانیەڕەش جگە لەوەی ناحیەکە لێی سوودمەند دەبێت سێ گوندیش تێرئاو دەکات و ئاوی خواردنەوەیان پێ دەگات.

لە ساڵی 2022ـەوە کانیەڕەش کراوەتە ناحیە و سەربە قەزای سیدەکانە و چەندین گوندی لەسەرە.

جوتیاران هاوکاری پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەکەن

جوتیاران هاوکاری پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەکەن