دیمەنێکی دەرەوەی وەزارەتی ناوخۆ.... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای وەزارەتی ناوخۆ.
24 كاتژمێر ئه‌رك و دوو ئه‌وه‌نده‌ش پشوو
ده‌وامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كه‌مده‌كرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارێكی له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌وامى سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كامه‌ندانى راگه‌یاند و بۆی دیاریكردن كه 24 كاتژمێر ده‌وام بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا دوو ئه‌وه‌نده پشوو وه‌ربگرن.
به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زارى كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆله رۆژى 22.9.2024 واژۆى كردووه بڕیاریدا ده‌وامی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندان كه‌مبكاته‌وه و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، 24 كاتژمێر له ئه‌ركدا ده‌بن و 48 كاتژمێر پشوو وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌پێی فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه، بڕیاردرا به‌گۆڕینی ئه‌ركی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌گشتی له دوو پۆست بۆ سێ پۆست كه كاتژمێره‌كانان بۆ دیاریكراوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و بڕیاره ئه‌و كارمه‌ندانه ناگرێته‌وه كه رۆژانه ده‌وامیان له كاتژمێر 8:00ـی به‌یانی بۆ 3:00ـی پاش نیوه‌ڕۆیه، بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی ده‌رچونیه‌وه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.