لەبارەى وەرگرتنى گەنم

جوتیارانى سەید سادق و شارەزوور ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

سایلۆى سەید سادق ئاگادارى جوتیاران دەکاتەوە کە سبەینێ دوا وادەیە بۆ وەرگرتنى جوتیارانى سەید سادق و دواتر دەست بە وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى  شارەزوور دەکرێت.

بەپێى ئاگادارییەکە بێت، سبەینێ 25.6.2024 کۆتا رۆژە بۆ وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى سەید سادق و لە رۆژى 26.6.2024 تا 6.7.2024 وەرگرتنى گەنم تەنیا جوتیارانى شارەزوور دەگرێتەوە.

ئەوەش روونکراوەتەوە، لە دواى تەواو بوونى وادەى وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى شارەززور، وەرگرتنى گەنم لە جوتیارانى بەرزنجە و سنوورەکانى دیکە دەستپێدەکات.

بۆ هەر دۆنمێک جوتیارانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى 237 کیلۆ گەنمیان لێ وەردەگیرێت، بۆ ئەمساڵ، لە سەرجەم هەرێمى کوردستان 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت لەو ژمارەیە 43%ـى بەر پارێزگاى سلێمانى دەکەوێت

جوتیارانى عەربەت ئاگادار دەکرێنەوە

جوتیارانى عەربەت ئاگادار دەکرێنەوە